
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کە ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی بۆ ماوەی ساڵێک بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە بە توانای 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا واژۆ دەکەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق وردەکاری و ئامانجەکانی سەردانی فەرمی شاندە حکومییەکەی بۆ تورکیا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ماوەی یەک ساڵ واژۆ دەکرێت وەک قۆناغێکی پێشوەختە بەرەو ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی گشتگیر.
لایەنەکانی ڕێککەوتنە سێقۆڵەکە
لەلایەن عێراقەوە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆمپانیای نەوتی باکور هەروەها لایەنی تورکیش کۆمپانیای بۆتاش (کۆمپانیای فەرمی گواستنەوەی سووتەمەنی و بۆرییەکانی تورکیا)
هەناردەی نەوت
دیاریکردنی توانای هەناردەکردن بە 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە گەیشتن بەم ئامانجە پەیوەستە بە دۆخی ئەمنی، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان، و گواستنەوەی نەوتی خاو لە ناوچەکانی باشوورەوە بۆ باکوور.
ئەم ڕێککەوتنە کاتییە هەنگاوێکە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و فراوانتر کە سەرجەم کەرتی انرژی لەخۆ بگرێت، هەروەها بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردن بۆ زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل لە ڕۆژێکدا دوای تەواوبوونی هێڵی بۆریی ستراتیژی (بەسرە، کەرکوک، جەیهان)
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنوێرین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 11
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









