حکومەتی عێراق: ئێران بەڵێنەکەی لەبارەی تێپەڕاندنی نەوتی عێراق لە گەرووی هورمز نەبردە سەر

SNN-
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، سەرۆککۆماری ئێران بەڵێنی دابوو نەوتی عێراق لە گەرووی هورمزدا لە کۆت و بەندەکان ببەخشرێت، بەڵام لە واقیعدا کاری پێ نەکراوە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، گوێبیستی ئەوە بووە کە ڕێنمایی لە ئاستی باڵادا دەرچووە بۆ بەخشینی ئەو کەشتی و تانکەرە نەوتانەی عێراق کە لە گەرووی هورمزەوە دەپەڕنەوە.
عەبودی ئاماژەی بەوە دا بەڵام کاتێک تانکەرەکان جووڵاون، هیچ لێخۆشبوونێک لە ئارادانەبووە، و لە کاتی باسکردنی بابەتەکەدا دەرکەوتووە کە تاران گەرووی هورمز بە دیارترین کاڕتی هێزی خۆی لەم ململانێیەدا دەزانێت و لە هیچ بارودۆخێکدا ئامادە نییە قوربانی بەو پێگەیە بدات.
وەزارەتی نەوتی عێراق: چاوەڕێی هەرێمی کوردستانین ڕێکارەکانی وەرگرتنی نەوت تەواو بکات
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









