وەزارەتی کارەبا: دەست بە جێبەجێکردنی داشکاندنی قەرزی کەڵەکەبوو دەکرێت

SNN-
ئەمڕۆ دووشەممە، پڕۆسەی داشکاندنی قەرزی کەڵەکەبووی هاوبەشانی کارەبا لە ڕێگەی سیستمی (ئی-پسوولە)ـەوە دەستی پێکرد، و بڕیارەکەش بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و بە ڕێژەی جیاواز جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا،داشکاندنەکە لە 3ی ئاب تا 10ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و وەک دوایین هەل بۆ قەرزی کۆنی پێش پرۆژەی ڕووناکی دادەنرێت، کە تێیدا هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی و دەرەوەی ڕووناکی دەتوانن بەم ڕێژانە سوودمەند بن:
50٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.
25٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری (جگە لەو هاوبەشانەی فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە).
وەزارەتی کارەبا جەختی لەوە کردوەتەوە کە پارەدان تەنها لە ڕێی (ئی-پسوولە)ـەوە دەبێت و ئەم دەرفەتە تەنیا بۆ یەک جارە و دواتر نوێ ناکرێتەوە، هەروەها دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو، بڕینی کارەبا لەسەر نەدانەوەی قەرزی کەڵەکەبوو دەستپێدەکات.
وەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی مووچە بە شێوازی پێشوو کۆتاییهات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









