عێراق داشکاندنی گەورە لە نرخی نەوتدا دەکات بۆ ڕاکێشانی کڕیاران لە گەرووی هورمزدا

SNN-
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد، کۆمپانیای سۆمۆ داشکاندنی بەرچاوی لە نرخی نەوتی خاوی بەسرە بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاندووە، ئەوەش بە مەبەستی ڕاکێشانی کڕیاران بۆ بارکردنی نەوت لە ڕێی گەرووی هورمزەوە.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست ئاژانسەکە کەوتووە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بانگهێشتی کڕیارەکانی کردووە بۆ دیاریکردنی قەبارەی گرێبەستکراوی نەوتی خاوی مامناوەند و قورسی بەسرە، لەسەر بنەمای بارکردن لە وێستگەی نەوتی بەسرە یان جێگای لادانی تاکەکەسی.
لە بەرامبەردا، سۆمۆ داشکاندنی لە نێوان 25 بۆ 27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی بەسرە پێشکەش کردووە، هەروەها داشکاندنی بۆ نەوتی خاوی قورسی بەسرە بە بڕی 27.80 بۆ 29.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کردووە.
ئەم هەنگاوەی عێراق لە کاتێکدایە کە داتاکانی کەشتیوانی دەریانخستووە، هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لە کۆتایی هەفتەدا بەهۆی ڕاپۆرتەکانی هێرشکردنە سەر کەشتییەکان خاوبووەتەوە، لە کاتێکدا هەندێک لە کۆمپانیاکان وەک پترۆچینا کەشتییان بۆ گواستنەوەی نەوت لە ناوچەی کەنداو بۆ چین بەکرێ گرتووە و بڕیارە پرۆسەی بارکردن ئەنجام بدەن.
ەپێی ئەو داتایانەی کەشتیوانی کە ڕۆژی هەینی بڵاوکراونەتەوە، بڕیارە لە دەوروبەری 3ی ئاب لە بەندەری بەسرەی عێراق بارکردن ئەنجام بدرێت.
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
8كاتژمێر لهمهوپێشیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









