فرانس پرێس:سوپای پاسداران لە بابولمەندەب سەرقاڵی دانانی رادارو لێدانی تونێلە

0
26

SNN-

ئاژانسی هەواڵی “فرانس پرێس”ی فەرەنسی لە زاری دوو سەرچاوەی سەربازیی نزیک لە حوسییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، رۆژی شەممە، کۆمەڵێک پسپۆڕی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی ناوچەی بابولمەندەبیان کردووە. ئامانج لەم سەردانە تاوتوێکردنی جێگیرکردنی سیستمی رادار بووە لە نزیک ناوچەکە، لەگەڵ سەرپەرشتیکردنی کارەکانی هەڵکەندنی تونێل لەو ناوچانەی کە دەڕوانن بەسەر گەرووەکەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەردوو سەرچاوەکە، ئەو پسپۆڕە ئێرانیانەی کە هاوکاریی حوسییەکان دەکەن، لە ڕێگەی هاتووچۆیەکی مەیدانیدا لە نێوان رۆژانی پێنجشەممە و هەینیی ڕابردوودا لە شاری حودەیدەوە گەیشتوونەتە ناوچەکە و سەردانی چەند پێگەیەکی سەربازییان کردووە، لەوانە:

ناوچەی بابولمەندەب

بەندەر و فڕۆکەخانەی مەخا

سەربازگەی جەبەل نار لە ڕۆژهەڵاتی مەخا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this