فالح ساری لەبارەی مووچەی ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان چی وتوە؟

مووچە بودجە
SNN-
بەپێی زانیارییەکان، لە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2027 دا، کێشە لە بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت و بەوردی پشکی مووچە بەشی تەواوی ساڵەکە ناکات.
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووریدا ڕایگەیاندووە کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027 دا بە لە سەدا 12.70 دادەنرێت، ئەمەش بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی پلاندانان و بەپێی ڕێژەی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ مووچە داوای 11 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق ئەو بڕەی بۆ 10 ترلیۆن و 200 ملیار دینار کەم کردووەتەوە.
هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ دابینکردنی مووچەی یەک مانگ پێویستی بە 1 ترلیۆن و 65 ملیار دینار هەیە، کە ئەمەش دەبەسترێتەوە بە بوونی کێشە لە بابەتی دابینکردنی کۆی شایستە داراییەکان لەگەڵ بەغدا.
بەهۆی کەمکردنەوەی بڕە پارەکەوە، ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق بۆ مووچە دایناوە تەنها بەشی 10 مانگ دەکات، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بۆ تەواوی ساڵەکە پێویستی بە بڕێک هەیە کە لە نێوان 11 ترلیۆن تاوەکو 12 ترلیۆن دیناردا بێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









