بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان بۆ 12.68% کەمدەکاتەوە و مەترسی لەسەر بودجەی 2027 دروست دەبێت

SNN-
دوای ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لە 20ی تشرینی دووەمی 2024، حکومەتی فیدراڵی بەپێچەوانەی ڕێککەوتنە پێشوەختەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەیەکی تاکلایەنە مامەڵەی لەگەڵ دەرەنجامەکانی پرۆسەکە کردووە و دیارترین پێشێلکارییش کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە لە 14.14% بۆ 12.68%، کە ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027 دروست دەکات.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەرەڕای بوونی چەندین بڕیار بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی پرۆسەکە، حکومەتی عێراق پابەندی خاڵەکان نەبووە، کە بریتین لە:
پەراوێزخستنی ڕێککەوتنەکان
ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بەبێ تەواوکردنی پرۆسەی بەراوردکاری لەگەڵ سەرژمێریی ساڵی 1957 و پەراوێزخستنی تیمە هاوبەشەکان لە ناوچە کوردستانییەکان.
دەستکاریکردنی ئامارەکان
دابەزاندنی نایاساییی ڕێژەی هەرێم بەبیانووی دەرکردنی ژمارەی ئاوارە و پەنابەران، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم ئەرکی میوانداریکردنیان و بەڕێوەبردنی خەرجییەکانی زیاتر لە 500 هەزار کەسی ناوچە هاوبەشەکانیشی لەئەستۆدایە، بەڵام بەغدا لە قازانجی خۆی هەژماری کردوون.
ڕەتکردنەوەى داتا و شایستەکان
خەرجنەکردنی 13.8 ملیار دیناری تەرخانکراو بۆ خەرجییەکانی سەرژمێری لە هەرێم، لەگەڵ پێدانی پاساوی نالۆژیکی بۆ پێنەدانی داتا خاوەکان و پشتگوێخستنی هەوڵە فەرمییەکانی هەرێم.
لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییانەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی داوای جێگیرکردنی پشکی 14.14% لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەکات. هاوکات هۆشداری دەدات لە دووبارەبوونەوەی ستەمە داراییەکانی ڕابردوو و ڕەتی دەکاتەوە مافی هاووڵاتییانی لە دامەزراندن، بەشەخۆراک و خزمەتگوزارییەکان بەهۆی ئاماری دەستکاریکراوەوە زەوت بکرێت
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشناوی حاجیان ڕاگەیەندرا
24كاتژمێر لهمهوپێشئومێد خۆشناو: نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
ئهیلول 28, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









