عەممار حەکیم: لە رۆژانی داهاتوودا نەخشەڕێگەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا رادەگەیەنرێت

0
11

SNN-

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڵگەنامەیەک دەبێتە نەخشەڕێگەیەکی تەواو بۆ کۆکردنەوەی چەک و خستنەدەستی دەوڵەت.

حەکیم جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق خۆی لە جەمسەربەندییە هەرێمییەکان بەدوور دەگرێت و پەرۆشە بۆ نوێکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.

سەبارەت بە سزادانی ئاسمانیی وڵاتەکەش، ئاماژەی بەوەدا پەیامەکانی ئەمریکا زۆر ڕوون بوون سەبارەت بە لێکەوتەکانی پابەندنەبوون بە گەمارۆ ئاسمانییەکان، بەڵام بڕیارە ئاسایشییە نوێیەکان ئامانجیان پاراستنی گەلی عێراقە لە سزا و گەمارۆکان، نەک تۆڵەسەندنەوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق یەکەم وڵاتە مۆڵەتی ئەمریکی پێدراوە بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ زیارەتکاران، و سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی کرد لە تێکشکاندنی داعشدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this