قاسم ئەعرەجی: کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مانای کۆتاییهاتنی هاوبەشیی ئەمریکا نییە

SNN-
قاسم ئەعرەجی،ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند کە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق، بە مانای کۆتاییهاتنی هاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە، بەڵکو گۆڕانکارییە بۆ هاوکاریی ئەمنی و هەواڵگریی دووقۆڵی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەعرەجی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکە دەگاتە وێستگەیەکی گرنگ بە کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان و گواستنەوە بۆ پەیوەندیی دووقۆڵی، کە ئەمەش سەروەری جێگیر دەکات و خزمەتی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەکات.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە سەرکەوتن بەسەر داعش بە قوربانیدانی عێراقییەکان و ئازایەتیی هێزە چەکدارەکان بەدیهاتووە، هاوکات رۆڵی پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆست بەرز نرخاند.
ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیوەندییە نوێیەکان لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر، ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام دەبن.
وەزارەتی نەوتی عێراق: چاوەڕێی هەرێمی کوردستانین ڕێکارەکانی وەرگرتنی نەوت تەواو بکات
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









