ئاکسیۆس: گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا بە بنبەست گەیشتوون و واشنتن داوای سازشی ئەتۆمی دەکات

0
63

SNN-

ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” بڵاوی کردەوە کە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە ناوبژیوانیی قەتەر هیچ پێشکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە و هەردوولا رەتیان کردووەتەوە نەرمی بنوێنن، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لە هەڵکشاندان بۆ سەرهەڵدانەوەی پێکدادان.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، قەتەر پێشنیازی رێککەوتنێکی کردبوو بۆ بەستنەوەی کۆتاییهاتنی گەمارۆی دەریایی بە سازشی ئەتۆمییەوە، بەڵام ئێران رایگەیاندووە تا واشنتن نەگەڕێتەوە بۆ یاداشتنامەی حوزەیران، هیچ هەنگاوێکی ئەتۆمی تاووتوێ ناکات.

هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریکی لە سەرەتادا گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی وەسف کردبوو، بەڵام دواجار دۆخەکە گەیشتە بنبەست و سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئێران مل دەدات و نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this