کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات

0
52
یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ

SNN-

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ دەستپێدەکات و سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەست پێدەکات، پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، و لە کاتەکانی ئێوارەشدا سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەی نمەباران دەگرێتەوە.

لە لای خۆیەوە، شارەزای کەشناسی، ئاراس جەبار، لەبارەی وردەکاریی ئەم شەپۆلە ڕوون کردەوە کە سبەی پێنجشەممە 1/10/2026، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و بارستە هەوایەکی سارد، حاڵەتێکی لاوازی ناجێگیریی کەشوهەوا ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

دەشڵێت: سەرەتای بارانبارینەکە لە نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی ڕۆژاوا، سنوری پارێزگای نەینەوا و دهۆک دەبێت، و پاشان لە دواینیوڕۆ بۆ شەو درێژ دەبێتەوە بۆ هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران و باکووری گەرمیان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە بارانەکە بە شێوەی تاوەبارانی لاواز بۆ مامناوەند و هەورەبروسکە دەبێت و لە شەودا ڕێژەکەی زیاتر دەبێت، بە جۆرێک ڕێژەی چاوەڕوانکراو لە نێوان 0.5 بۆ 1 ملم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ 3 تا 6 ملم بەرز دەبێتەوە (لە هەندێک شوێنیشدا هەوری چڕتر ڕێژەی زیاتری دەبێت). پلەکانی گەرما جێگیر دەبن، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10 بۆ 25 کم/ک) دەبێت و کاریگەرییەکەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوامیی دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this