عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند

SNN-
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ئاهەنگی فەرمیی “ڕۆژی سەروەری” کە ئەمڕۆ چوارشەممە 30/9/2026 لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو، کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند و جەخت لەسەر گواستنەوەی قۆناغی ئەمنی بۆ سەردەمی سەروەریی تەواو کراەوە.
تۆمارکردنی مێژوویەکی پڕ لە قوربانیدان و هۆشیاریی نیشتمانی
لە وتارەکەیدا، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاماژەی بەوە دا کە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، نیشانەی سەرکەوتنی هاوبەشی نێوان هێزەکان و گەلی عێراقە بەسەر یەکێک لە تاریکترین پەڕەکانی توندوتیژی و دڕندەییدا لە مێژوودا. ڕایگەیاند: ئەمڕۆ عێراق دروێنەی قوربانییە گەورەکان و هەوڵە قارەمانییەکانی چەندین ساڵە دەکات، تاوەکو ئامێر و هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە توانیان کۆنتڕۆڵی تەواوی دەسەڵاتی مەیدانی و ئەمنی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا بگرنە دەست.
رۆڵی هۆشیاریی جەماوەری و وڵاتانی دۆست
زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە بە واتای کۆتاییهاتنی جەنگی تیرۆر نییە، بەڵکو گواستنەوەیە بەرەو قۆناغێک کە هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتیی تەواوەتیی ئاسایش و سەروەریی وڵات دەگرنە ئەستۆ.
سوپاسی وڵاتانی بەشداری هاوپەیمانییەکەی کرد و ڕایگەیاند کە هەماهەنگیی ئەمنیی داهاتوو لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیا و هاوبەشیی هاوسەنگ بەردەوام دەبێت.
قۆناغی نوێی بەرپرسیارێتی و مەرجی یاسا
سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مانای کۆتاییهاتنی شەڕی دژی تیرۆر نایەت، بەڵکو دەچێتە قۆناغێکی نوێوە کە تێیدا عێراق بەرپرسیارێتیی تەواو بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ئەستۆ دەگرێت، و لەمەودوا بەڕێوەبردنی ئەم دۆخە لە ڕێگەی هاوبەشیی ستراتیژی و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و زانیاریی پێشکەوتوو لەگەڵ دۆستاندا بەردەوام دەبێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پەیامێکی توندی ئاراستە کرد و ڕایگەیاند: هیچ چەکێک لە دەرەوەی چەتری یاسا و هیچ هێزێک لە دەرەوەی مؤسساتی دەوڵەتدا بوونی نابێت، بەپێی ئەوەی دەستوور و مەرجەعیەتی ڕەوا داوای دەکەن و گەلەکەمان دەیەوێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









