وەزارەتی کارەبا: لە سبەینێوە بۆ ماوەی مانگێک کارەبا کەمدەبێتەوە

لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
SNN-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەک مانگ کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە لە ماوەی مانگێكدا لە سبەینێ هەینی 2-10-تاوەکو 2-11 واتا تاوەکو یەک مانگی دیکە كۆمپانیای دانا غاز دەست بە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەکات، بەمەش چەند كاتژمێرێك ماوەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە، بە درێژایی پرۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی ڕووناکی.
دەشڵێت: ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا ساز دەدرێت لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما دێتە خوارەوە بۆ و كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا دەبێت.
نەوتی سپی لە پێنجوێن و قەڵادزێ دابەشدەکرێت
تشرینی دووهم 22, 2026بافڵ جەلال تاڵەبانی: بستێک لە خاکی کوردستان نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت
تشرینی دووهم 21, 2026دابەشكردنی نەوت لەم ناوچانەی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكات
تشرینی دووهم 20, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









