فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بە مانای کۆتاییهاتنی هاوبەشییەکەمان نییە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
SNN-
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تەواوبوونی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندی و هاوکارییەکان.
پێشوازی لە بڕیارەکە و سوپاسگوزاری بۆ هاوپەیمانان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی ئەیلوولی 2026، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی سەرجەم وڵاتان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کرد کە لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون.
هاوبەشیی 12 ساڵە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکە، لە ساڵی 2014ـەوە راوێژکار و سەربازانی هاوپەیمانان شانبەشانی هێزەکانی ئاسایشی عێراق و پێشمەرگە کاریان کردووە و پشتیوانی سەربازی، راهێنان، راوێژ، هەواڵگری و پێداویستیی لوجستیکیان پێشکەش کردووە، هەروەها ئەم هەوڵە هاوبەشانە رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە پاراستنی هەرێمی کوردستان، ئازادکردنەوەی ناوچەکان و تێکشکاندنی سەربازی و خاکی داعش.
بەرزنرخاندنی گیانبەخشین و قوربانیدانەکان
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە وێڕای بەرزنرخاندنی قوربانیدانی ئەو کەسانەی لە پێناو ئەم ئەرکەدا گیانیان بەخشیوە یان بریندار بوون، جەختی لەوە کردەوە کە ئازایەتی و خزمەتگوزارییەکانیان هەمیشە بەڕێز و پێزانینی باڵاوە لە یاد دەمێنێتەوە، گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەمیشە قەرزاری ئەم هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبن.
هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بە هەماهەنگیی تەواو لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق بەڕێوەچووە، هەردوولاش پابەندن بە بەردەوامبوونی هاوکارییەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکی ئەمنی.
دەستپێکی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە کۆتاییهاتنی ئەم ئەرکە سەربازییە مانای کۆتاییهاتنی هاوبەشییەکانی 12 ساڵی رابردوو نییە، بەڵکو گواستنەوەیەکی قۆناغە. هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەردەوامبوونی هاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکان دەکات لە رێگەی چوارچێوە دووقۆڵی و فرەلایەنە گونجاوەکانەوە، هاوکات دەیەوێت دەروازەیەک بۆ پەیوەندییەکی فراوانتر لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئابووری، بازرگانی، وەبەرهێنان، پەروەردە، گەشەپێدان و تەکنەلۆجیا بکاتەوە.
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکران
46 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی کارەبا: لە سبەینێوە بۆ ماوەی مانگێک کارەبا کەمدەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکران
46 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی کارەبا: لە سبەینێوە بۆ ماوەی مانگێک کارەبا کەمدەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکران
46 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









