تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێکردەوە

0
4

SNN-

هێڵی ئاسمانیی “تورکیش ئێرلاین”ی تورکی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی دەستپێکردەوە و بڕیارە هەفتانە چوار گەشت لەنێوان ئەستەنبوڵ و سلێمانیدا ئەنجام بدات.

“هەفتانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێت”

بەپێی راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرلاین بە رەسمی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێکردووەتەوە، لە قۆناغی یەکەمیشدا، هەفتانە چوار گەشتی راستەوخۆ لەسەر هێڵی (ئەستەنبوڵ-سلێمانی-ئەستەنبوڵ) ئەنجام دەدرێن.

“هێڵی ئاسمانیی “ئەی جێت” و “پیگاسۆس”یش گەشتەکانیان دەستپێکردووەتەوە”

دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی تورکیش ئێرلاین لە کاتێکدایە کە پێشتریش هەردوو کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی “ئەی جێت” و “پیگاسۆس”ی تورکی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێکردبۆوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this