نوێترین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 11

0
667

SNN-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 11 لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا بنێردرێت.

هاوکات لە سەرچاوەیەکی دیکە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی لەبارەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا پارەی پێویست کۆنەکراوەتەوە، وادەکەی دیارنییە لە دوو ڕۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت یان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە عێراق، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی تەمویل زاتی کراوە و دەستیش بە ڕێکارەکان کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە 22ـی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

سەرەتا مووچەی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان دەدرێت ئینجا وەزارەتەکانی تر، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەردەوام دەبێت، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبێت لە سەرەتای مانگی 12ەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this