“گرژییه‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق و توركیا پێویستى به پلانى سه‌ربازى تۆكمه هه‌یه”

فهرماندهیهكى سوپاى توركیا له‌كاتى شیكردنه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆخى سه‌ر سنووره‌كانمان پێویستى به چاره‌سه‌رى دیپلۆماسى و سه‌ربازى هه‌یه، ده‌شڵێت: “پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رێكارى ده‌ستبه‌جێ بگرێته‌به‌ر”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌باس یابر عهتافى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌و دۆخه‌ى كه له‌سه‌ر سنووره‌كانى عێراق و توركیا ده‌گوزه‌رێت دۆخێكى نائاسایی و بێهیواكهره، به‌ته‌واوه‌تى ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشى: “پێویسته لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه رێكارى ده‌ستبه‌جێ بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و بێڕێزییهى كه به‌رامبه‌رى سه‌روه‌رى خاكى عێراق ده‌كرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێویسته له‌ڕووى دیپلۆماسییه‌وه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌م كێشه‌یه بكۆڵێته‌وه و چاره‌سه‌رى بكات، هه‌ڵوێست بنوێنێت له‌سه‌ر هه‌ر جۆره پێشێلكاریی و پێكدادانێك له‌سه‌ر خاكى عێراق”.
باسى له‌وه‌شكرد: “پێویسته هاوشانى چاره‌سه‌رى دیپلۆماسى چاره‌سه‌رى سه‌ربازى پته‌وى ئه‌م بابه‌ته‌ش بكرێت، له‌ڕێگه‌ى پلانێكى سه‌ربازى تایبه‌ته‌وه، هاوكات گرنگیشه فشارێكى سیاسى دروستبكرێت بۆ یهكههڵوێستبوون له ناوخۆى عێراقدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









