وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ماوه‌ی به‌كارهێنانی نێوان ژەمەکانی ڤاکسین بۆ نزیكه‌ی دوو مانگ درێژده‌كاته‌وه

ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بڕیاریدا ماوه‌ی نێوان به‌كارهێنانی ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسین له سێ هه‌فته‌وه بۆ نزیكه‌ی دوو مانگ درێژبكاته‌وه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كرد.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ریه‌ك له فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانی پارێزگاكانی عێراق كراوه تێیدا هاتووه، “له‌سه‌ر بنه‌مای رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی راوێژكاری باڵای تایبه‌ت به نه‌خۆشی كۆرۆنا، بڕیاردراوه ماوه‌ی نێوان ژه‌می یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ژه‌می دووه‌م له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌وه بۆ 56 رۆژ زیاد ده‌كرێت.
ئه‌و بڕیاره له 1ی ئه‌یلول-ی 2021ه‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ركه‌سێك ڤاكسین وه‌ربگرێت دوای 56 رۆژی دیكه، ژه‌می دووه‌می بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









