دەزگای ئاسایشی هەرێم هۆكاری گۆڕانكاری لە شوێنی بەشێك لە بازگەكان ئاشكرا دەكات

0
0

SNN-

سەرچاوەیەکی تایبەت لە دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو گۆڕانکاریانەی لە ماوەی رابردوودا لە شوێنی ژمارەیەک لە بازگەکانی ئیدارەی گەرمیان کراوە بەپێی پلانێکی وردی تۆکمە بووە و زۆربەی ئەو شوێنانە دەگرێتەوە، کە پێویستیان بە گۆڕانکارییە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، ئەو گۆڕانکاریانەی لە ماوەی رابردوودا لە شوێنی ژمارەیەک لە بازگەکانی ئیدارەی گەرمیان کراوە لە دەرئەنجامی پلانێکی وردی تۆکمە و بەرنامەبۆدارێژراوی ئەمنیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها ئیدارەی گەرمیان ناگرێتەوە، بەڵکو زۆربەی ئەو شوێنانە دەگرێتەوە، کە پێویستیان بە گۆڕانکاری هەیە لەوانە بازگەی ئێستای عەربەت لە شوێنی ئێستای نامێنێت و دەگوازرێتەوە بۆ پشتی شەقامی 100 مەتری لەسەر هەمان رێگەی سەرەکی.

هەروەها بازنەی بانی مەقان دەگوازرێتەوە بۆ قەرەهەنجیر، کە ئامانج لەم گۆڕانکاریانە رێکخستنەوەی زیاتری بازگەکان و کارئاسانییە بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی زیاتری ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستانە و بەهۆی فراونبوونی سنوری جوگرافیای شارەکان و رێگە سەرەکییەکان واپێویست دەکات گۆرانکاری لە شوێنی هەندێک لە بازگەکاندا بکرێت.

سەرچاوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، دەزگاکەیان ئارامی و پاراستنی بست بەبستی خاکی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بە ئامانەتێکی گەورەی سەرشانیان دەزانن و سازش لەسەر بستێکی خاکی هەرێم ناکات، وەک هەمیشە بەو پەڕی هێزو توانایانەوە لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this