سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 9 رادەستی بەغدا دەکرێت

0
5

SNN

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وردبینیکردنی لە لیستی مووچەی مانگی 9 تەواو کردووە و بڕیارە لەگەڵ راپۆرتی میزان موراجەعەدا رەوانەی بەغدای بکات.

تەواوبوونی ئامادەکارییەکان سەرەڕای پشوو
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە پشووی فەرمی بوو، بەڵام بەشی ژمێریاری دەوامیان کردووە و وردبینیکردنی تەواویان لە لیستی مووچەی مانگی 9ـدا ئەنجام داوە. بڕیاریشە رۆژی شەممە لە رێگەی تیمێکی تەکنیکییەوە لیستەکە بنێردرێتە بەغدا و رۆژی یەکشەممە بە فەرمی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

ناردنی میزان موراجەعە و نەمانەوەی پابەندییەکان
تیمە تەکنیکییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیستی مووچەدا، راپۆرتی میزان موراجەعەی مانگی رابردووش لەگەڵ خۆیان دەبەن کە تایبەتە بە وردەکاریی خەرجی و داهاتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بە رادەستکردنی ئەم دوو دۆسیەیە، هیچ پابەندییەکی دارایی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامێنێتەوە و چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت بۆ خەرجکردنی پارەکە.

هۆکاری دواکەوتن و کاتی ناردنی پارە لە بەغداوە
بەهۆی پشووەوە، لە عێراق پرۆسەی دابەشکردنی مووچە تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو وەستاوە. چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تەواو ببێت، دوای کۆتاییهاتنی ئەو پرۆسەیەش، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this