ئەمڕۆ هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت

0
44

SNN

دوای نزیكەی 45 رۆژ لە دەستپێكردنی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە، ئەمڕۆ هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا بە بەشداری 210 ملیۆن دەنگدەر دەستپێدەكات، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە دەنگدان لە رێگەی پۆستە و پێشوەخت دەستپێكردووە.
لەو هەڵبژاردنەدا كێبڕكێ لەسەر 435 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 كورسی لە كۆی 100 كورسی ئەنجومەنی پیران دەكرێت، لە 36 ویلایەتیشدا پارێزگارە نوێیەكان هەڵدەبژێردرێن.

لەو هەڵبژاردنەی ئەمریكا ئەگەر دیموكراتەكان زۆرینەی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنن، دەسەڵاتی رەتكردنەوە یان دواخستنی كاندیدەكانی ترەمپیان دەبێت بۆ پۆستە باڵاكان و دادگای فیدراڵی ئەمریكا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this