ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات:رووبەڕووی لێدان دەبنەوە

SNN-
سوپای ئێران هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد لە هەر دەستوەردانێک لە بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمزدا، و جەختیکردەوە کە هەر هەنگاوێکی لەو چەشنە “ڕووبەڕووی لێدان دەبێتەوە”. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری ئاگربەستی تاران ڕەتکردەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا کە ئاژانسی فەرمیی (ئیرنا) بڵاوی کردەوە، ئەبولفەزل شەکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕایگەیاند: “ئەمریکییەکان هەرگیز ناتوانن دەستوەردان لە بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمزدا بکەن، ئەگەر دەستوەردان بکەن، ئەوا تووشی لێدانەکانمان دەبن.” هەروەها هەڕەشەی ئەوەی کرد کە هەر کەشتییەک بیەوێت لە دەرەوەی ڕێڕەوی دیاریکراوی ئێران تێپەڕێت، بێپەنا و بێئاسایش دەبێت.
لە لایەکی ترەوە، دەسەڵاتی ئێرانی تایبەت بە بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز هۆشداریی بە خاوەن کەشتییەکان دا کە پابەندی ڕێڕەوی نەسەلمێنراو نەبن، بە پێچەوانەوە تووشی زیانی گیانی و ماددی دەبن و لە داهاتووشدا ڕووبەڕووی سنووردارکردن دەبنەوە.
ئەم پەرەسەندنە توندانە دوای ئەوە هاتن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ پێشنیاری تاران ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە ئێران خۆی لە ڕێگەی داخستنی تەنگەی هورمزەوە خستووەتە ناو قەیرانێکی قوڵەوە، لە کاتێکدا واشنتن گەورەترین گەمارۆی لە مێژووی سەربازیدا بەسەردا سەپاندوون. لە بەرانبەریشدا، شەکارچی باسی لە پێشکەوتنی توانای مووشەکی و درۆنیی وڵاتەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەکدا، دوژمن تووشی سەرسووڕمان دەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









